ئەو شینەی بۆ هەژماری من دەکرێت بۆ مانەوەی پارەیە لە بانكدا نەك سوودی فەرمانبەران

گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانكی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، "ئەگەر تەوتین بكرێت راستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژماری مووچەخۆر و ئەو شینەی ئێستا دەكرێت بۆ هەژماری من بۆ مانەوەی پارەیە لە بانكدا کە دەبێتە سەرمایە و قازانج نەك سوودی فەرمانبەران".

راشیگەیاند، تەوتینكردنی مووچە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراقە و ئەگەر مووچە تەوتین بكرێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق مانگانە پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی فەرمانبەران لە كاتێكدا ئەگەر تەوتین نەكرێت پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و 150 ئامێری “ئەی تی ئێم”هەیە و زیاتر لە یەك ملیۆن مووچەخۆر هەیە و وەك تەوتین سەركەوتوو نابێت.