ئەو درۆ گەورەیە کە بەیان سامی 6 ساڵ بەر لە ئێستا لە واشنتن کردوویەتی
بەیان سامی عەبدولڕەحمان کۆتایی تەموزی 2017 لە کۆنفرانسێکدا لە ئەمریکا وتی کە حکومەتی هەرێم توانیویەتی کارەبا بۆ هەموو ناوچەکان دابین بکات و بیر لە هەناردەکردنی بۆ شارەکانی دیکەی عێراق دەکاتەوە.
ناوبراو لە کاتێکدا پۆستەکەی ڕادەست کرد کە دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان نەک تەنیا باش نەکراوە بەڵکوو شەو و ڕۆژ خەڵکی ناوچە جیاجیاکان لە بەر نەبوونی ئەم خزمەتگوزارییە خۆپێشاندان دەکەن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.
وتەکەی بەیان سامی 6 ساڵ بەر لە ئێستا بووە و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کۆتایی بە قەیرانی کارەبا لە هەرێم هاتووە. ئەم درۆ گەورەیە ئەمڕۆ دەبێت باس بکرێت تا خەڵک بزانن ئەم هەموو درۆزنە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حیزبەکەیان تەنیا شارەزاییان لە درۆکردن و چەواشەکاریدا هەیە نەک وتنەوەی ڕاستییەکان.