ئەو بڕیار و ڕەزامەندیانەی حکومەتی هەرێم لەبەرژەوەندی هەژمارێکی ناپەسند داویەتی هەڵدەوەشێتەوە
هەردی سەڵاح، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند: “حکوومەتی کاربەڕێکەر بەپێی یاسا تەنیا کار بەڕێدەکا، بۆی نیە بڕیاری چارەنووس ساز بدا و گرێبەستی گەورە واژۆ بکا .”
هەردی سەڵاح جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ بۆیە ئەو داوا و بڕیار و ڕەزامەندیانەی حکومەتی هەرێم ئەنجامی داوە لەبەرژەوەندی هەژمارێکی ناپەسند لەگەڵ هەندێک بانک و فەرزکردنی بەزۆر لەسەر مووچەخۆرانی کوردستان ، لە پەڕلەمانی داهاتوو ڕێکاری پەیڕەوی تەواوی بۆ دەگرینەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی .