ئەوجار دەبێ بڵێین ئیسرائیل پیاوی ئێرانە!/ عومەر كەلاری
لەسیناریۆکانی بەردەم ئیسرائیل دوورترین و لاوازترین سیناریۆ کە باسمان کرد ئەوەبوو کە ئیسرائیل هێرشێکی لاواز بکات بۆ پاراستنی ڕووی سەربازی وە ئەوەش ڕووی دا..!!!
تا ئێستاش گرەنتی نییە کە ئەمە وەڵامەکەیە، بەڵام گەر تەنها ئەمە بێت، ئەوە ئێران لەیاری تەختە پاشاییەکان بەفەرمی پاشایەکی زلهێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لەسیاسەتی جیهانی چەندین پلە پلەی بەرز بوویەوە.
گەر تەنها ئەمە وەڵامەکە بێت، لام وایە ئێران بەرهەمی ئەوە دەچنێتەوە کە سیاسەتی خۆی له سەبری ستراتیژی گۆڕی بۆ جەنگی وجودی و ئامادەی پیشان دا بۆ سووتاندنی ناوچەکە گەر دەستی لێ بدرێت.
ئێران دەست لە حزب الله بەرنادات و بەڵکو تێگەشت هێڵی یەکەمی پاراستنی فارس هەزاران کیلۆمەتر لە دووری خۆی دەبێت جێگیر بکات.
تا ئێستا فارس براوەن لە یارییەکە و سەلامەتن،حزب الله ش شەڕی لاوازکردنی و دەست گرتنی ئیسرائیلیان بۆ دەکات و دەگەڕێینەوە خاڵی سفر، ئێران سەلامەتە و ئیسرائیل ڕۆژانە خوێنی دەچۆڕێ..!!