ئەندامێکی دیمۆکرات بە هۆی کێشە ناوخۆییەکانەوە کوژرا

لە درێژەی کێشە و قەیرانە ناوخۆییەکانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامێکی دیکەیان لە نزیک هەولێر کوژرا.

ئەندامێکی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک کەمپی جێژنیکان لە سنوری هەولێر کوژرا.

ئەو کەسە ناوی سیامەند شابۆییە و ڕۆژی سێ شەممە کوژراوە و تەرمەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نێوان بەحرەکە و کەمپی جێژنیکان دۆزراوەتەوە.

ئەندامە کوژراوەکەی دیمۆکرات تەمەنی 35 ساڵ و دانیشتووی بەحرەکەیە و بە هۆی کێشە و ململانێ ناوخۆییەکانی دیمۆکراتەوە کوژراوە. سیامەند شابۆیی خەڵکی گوندی شاوانێ سەر بە شاری شنۆ و کوڕی قادرە.