ئەم عێراق “دوژمنە”؟ / عەلی حەمە ساڵح
وەزارەتی دارایی عێراق بە هەرێمی گوتبوو(٦٠٠ ملیار) دینار قەرزارن، دەیخەینە بەر موچەی مانگی (حەوت)، تەنیا (٣٨٧ملیار) بۆ مانگی حەوت دەنێرین.
بەرپرسانی هەرێمیش گوتوبویان ئێمەش ئەو پارە دەدەینە موچەی هێزی ئەمنی و سەربازی، ناتوانین موچەی مامۆستاو فەرمانبەری مەدەنی بدەین، هیچ پارەمان لەبەردەست نیە …
عێراق ئێستا بەنیازە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مەدەنیش بنێرێت…
باشە بە ئەدەبیاتی ئێوە عێراق “دوژمنە”
ئەم”دوژمنە” لە داهاتی نەوی بەسڕە، ئەوە موچە دەنێرێت و هی دوو مانگیش دەنێرێت.
ئەی پێمانناڵێن داهاتی نەوتی خۆمان کوا؟
ئەی پيمان ناڵێن: داهاتی ناوخۆ کوا؟