ئەم زۆڵە ئەمریکییە لە هەولێر خەریکی چییە؟

جوڵە و چالاکییەکانی بەرپرسێکی قۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بووە جێی گومان و ئەوپەڕی سنور و هێڵە سورەکانی تێپەڕاندووە.

ئەمە دەگ مۆڕ بەرپرسی کاروباری میدیایی و ڕۆشنبیری قۆنسوڵخانەی ئەمریکایە لە هەولێر، ڕۆژێک بە جلی کوردییەوە دەردەکەوێت و ڕۆژی دیکە بە بیانووی جۆربەجۆر کچە میدیاکارەکان لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە. ڕۆژێک لە مزگەوت و خانەقایە و ڕۆژی دیکە لە بار و کافتریاکانەوە بە دەوری کچان و ژناندا دەسوڕێتەوە.

ئەگەرچی زیاترین جوڵە و چالاکیی لە بواری میدیایی و کەلتوری و کۆمەڵایەتیدا هەیە لە چوارچێوەی ئەو ئەرکەی پێی ڕاسپێردراوە، بەڵام لە ڕووی شەخسییەوە داوێنپیس و یەکسەر چاوی لە سەر کچان و ژنانە و تا ئێستا لە هەولێر بە دەیان جار تۆمەتی بەدڕەوشتیی خراوەتە پاڵ، بەڵام حکومەتەکەی مەسرور بارزانی تەنیا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی چاوی بە ڕووی هەموو ئەم تاوان و دەسدرێژییەی ئەمریکییەکان لە هەولێر داخستووە و تەنانەت ڕێخۆشکەری ئەوەش بووە.

بەرپرسە ئەمریکییەکە بە بیانووی کاری میدیایی و پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان، بەردەوام کچ و ژنە رۆژنامەنووسەکان لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە و دەیان جۆرە دەسدرێژیی بۆ سەر ئەوان هەبووە و بە پاداشتی ماددی ئەوانی فریو داوە.