ئەمە چ وڵاتێکە؟

ئەمە چ وڵاتێکە کە هونەرمەندان و کەسانی شارەزا و لێهاتووی لە بوارە جیاجیاکاندا لەوپەڕی نەهامەتی و بێ پارەییدا دەژین و لە بەرامبەردا کوڕە بەرپرس و کچە مۆدێلەکانی بوونەتە خاوەنی ملیۆنان دۆلار؟

خەڵک بەم دیمەنانە ڕاهاتوون. هونەرمەندێک تێچووی نەخۆشخانە و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەیی نییە، هونەرمەندێک ماڵی نییە و کرێچییە، هونەرمەندێک کە ساڵانێک خزمەتی ئەم خەڵک و خاکەی کردووە، پارەی بژێوی ژیانی نییە.

لە بەرامبەردا قافڵەی ئۆتۆمبێلی کوڕە بەرپرسەکانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بە ملیۆنان دۆلار تێچووی هەبووە. کچە مۆدێلەکان بوونەتە خاوەنی هەولێر و شارەکانی دیکە، بوونەتە خاوەنی سەروەرت و سامانێکی زۆر. کوڕی بەرپرسانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی هەر یەک بوونەتە خاوەنی کۆمپانیا و سنورەکان و کەناڵی ئاسمانی و خانوو و ڤێلای گرانبەها و ژیانی دەرەوەی وڵات.

لە بەرامبەردا هونەرمەندانی وەک زاهیر عەبدوڵا خەڵک دەزانن کە حکومەت و بارزانییەکان هیچیان بۆی نەکردووە و ئێستا بە مردنەکەی هەر یەک لە مەسعود بارزانی و ئەم و ئەو پەیامی سەرەخۆشی بڵاو دەکەنەوە.

پەیامەکەتان هیچ بایەخێکی نییە و تەنیا لای خەڵک ڕیسواتان دەکات.