ئەمریکا هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمریکا هەڕەشەی کۆتایی هێنان و ڕاگرتنی هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە کە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەر ڕێکخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80 ی یەکێتی و پارتی هۆشدارییان داوە و لە ئەگەری شکستی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی ئەو هێزانە، تەواوی هاوکارییە سەربازی و داراییەکان ڕادەگرن.

ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی 70 و 80 ی پێشمەرگە حزبین و ئەوان هاوکاری هێزی سەربازی حزبی ناکەن و دەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ڕێکخبرێنەوە.