ئەمریکا: هێزی پێشمەرگە لە ناوەڕۆکدا وێران و ساختەن

لە ڕاپۆرتی میدیایەکی ئەمریکیدا هاتووە کە ساڵی 2014 ەوە واشنتن ملیۆنان دۆلاری لە چوارچێوەی شەڕی داعشدا بەکارهێناوە، سەرەڕای کەمبوونەوەی هەڕەشەکان، پارەکە بەردەوام بووە و هیچ ئەنجامێکی شیاویشی نەبووە.

پێگەی Breaking Defense ى ئەمریكی کە تایبەتە بە بواری سەربازی، ڕایگەیاندووە کە دۆخی وەزارەتی پێشمەرگە ئاڵۆزە و لیوا هاوبەشەکان لە کێشەدا شڵەقاون و ئەو پارەی کە واشنتن بەکاری دێنێت، بۆ ئەو هێزانەیە کە ئەرکی سەرەکییان بووەتە پاراستنی دوو لایەنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لیوا هاوبەشەکان لە ڕووکەشدا جوان و سرنجڕاکێشن بەڵام لە ناوەڕۆکدا وێران و ساختەن و حکومەتی هەرێم تەنیا بۆ هاتنی مانگانە ملیۆنان دۆلار پشتیوانی لەوان دەکات.

پێگە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە کە هەر کات پارەکەی واشنتن ببڕێت لیوا هاوبەشەکانیش هەڵدەوەشێنەوە.