ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە دەبڕێت

ئەمریکا بە فەرمی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر دۆخی وەزارەتی پێشمەرگە بەم شێوازە بەردەوام بێت، ناتوانن لە هاوکارییەکان بۆ ئەم هێزە بەردەوام بێت.

جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریی داوەتە بەرپرسانی هەرێم لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و داوای هێنانەوەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی کردووە بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی.

ئەمریکا نیگەرانە لە ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و بە فەرمی هەرێمی ئاگادار کردووەتەوە کە پاڵپشتییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە ناتوانێت بەردەوام بێت.