ئەمریکا: حکومەتی هەرێم دەڕووخێت

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، زەنگی هەڵوەشانەوە و ڕووخانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێدا.

عەزرا زییا بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل، دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە نیگەرانییەکان ئەوەیە کە لایەنە کوردییەکان بە هۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە دەسکەوتەکانیان لە ناو دەبەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم دابەشبوونە ناوخۆییە پێگەی هەرێمی کوردستانی لە عێراقدا لاواز کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت شتیک بە ناوی هەرێمی کوردستان بوونی نامێنێت.