ئەمریکا بە فەرمی هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات
ژنڕاڵ مەک فەرلین فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە زۆربەی خاڵەکانی یاداداشتی لێک تێگەیشتنی هاوبەشی لە گەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا جێبەجێ نەکردووە.
ناوبراو بێهیوایی خۆیی لەو یادداشتە هاوبەشە دەربڕی و وتی کە دەبێت حکومەتی هەرێم نیازپاکی و پابەندبوونی خۆی بسەلمێنێت.
فەرماندە ئەمریکییەکە هۆشداریی دایە پارتی و یەکێتی کە دەبێت بە زووترین کات وەزیرێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بکەن و پرۆژەی چاکسازییەکان لە وەزارەتەکە خێرا بکرێت.
مەک فەرلین وتی کە ئەگەر حکومەتی هەرێم نەتوانێت چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بکات و پابەندبوونی خۆی بە پێی ئەو یادداشتە هاوبەشە جێبەجێ نەکات، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەگرێت.