ئەرێ بە ڕاست ئارین مەسرور لە کوێی حکومەتی هەرێمدایە؟

بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واتە بنەماڵەی بارزانی منداڵەکانیان زیاتر لە خودی بەرپرسەکان دەرکەوتنی فەرمییان هەیە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئارینی کوڕی نیمچە حکومەتێکە بۆ خۆی و لە بەرنامە فەرمییەکانی حکومەتدا لە ڕیزی پێشەوە و هاوشانی بەرپرسانی باڵا و دیپلۆماتکارە بیانییەکان دەردەکەوێت.

لە ڕاگەیاندنی پرۆژەی حکومەتی هەرێم بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و خوازیارانی کار لە کوردستان، دیسانەوە ئارین مەسرور بارزانی لە ڕیزی پێشەوە خۆیی دەرخست.

ڕەنگە بووبێتە جێگری باوکی و کەس نەیزانیوە یان دەیانەوێت لە داهاتوودا پۆستێکی بۆ بتاشن، ڕەنگە وەک میرنشینە عەرەبییەکانیش وا بیر دەکاتەوە کە تا خوا خوایە دەبێت ئەم بنەماڵە و دەمووچاوانە حوکمی کوردستان بکەن.