ئەرشەد ساڵحی بۆ بارزانییەکان: پارەی کوردستان بۆ گرووپە چەکدارە ئێرانییەکان خەرج نەکەن
سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق ئامۆژگاری بارزانییەکانی وەک دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کردووە کە ڕێگە بە بوونی گرووپە چەکدارە نایاساییەکانی ئێران لە سەر خاکی هەرێم نەدەن.
ئەرشەد ساڵحی بە بارزانییەکانی ڕاگەیاندووە کە ئێوە لە حکومەتی ناوەند پارە وەردەگرن، بۆ ڕێگە بە بوونی هێزی چەکداری نایاسایی ئێرانی لە خاکی هەرێم دەدەن و پاڵپشتی دارایی لەوان دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو پارەیە بۆ خەڵکی کوردی خۆتان تەرخان بکەن نەک ئەوەی بە گرووپە چەکدارە ئێرانییەکانی بدەن.