ئەدهەم بارزانی پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

ئەدهەم بارزانی کەسایەتی ناڕازی دەڤەری بارزان، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاند.

ئەدهەم بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کردووە بە بۆنەی سەرکەوتنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرکەوتنەکەی یەکێتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش ڕەنگدانەوەی دەبێت.

ئەدهەم بارزانی پێشتر داوای لە دانیشتووانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کردبوو کە دەنگ بە لیستی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی بدەن.