ئەدهەم بارزانی: هەرێمی کوردستان لە بەردەم شکستێکی گەورەدایە

کەسایەتی ناڕازی و نەیاری بنەماڵەی بارزانی ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان لە بەردەم شکست و ماڵوێرانییەکی گەورەدایە.

ئەدهەم بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا بە ئاماژە بە ئەو شکستە گەورەیە کە ڕوبەڕوی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە حیزبە سیاسییە باڵادەستەکان بوونەتە خاوەن بڕیاری هەرێم و لە خەمی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی خەڵکدا نین.

ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت خەڵکی ناڕازی ڕێکبخرێن و ڕوبەڕوی مەترسییەکان ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ئێستادا بەشێکی زۆری مەترسییەکان حیزبە باڵادەست و خاوەن بڕیارەکانن.