ئەدهەم بارزانی سەردانی کەسایەتییەکی کوردستانی کرد

ڕۆژ لە دوای ڕۆژک دیدار و کۆبوونەوە سیاسی و جەماوەرییەکانی ئەدهەم بارزانی زیاتر دەبێت و خەڵک بە ئومێدەوە لە هەنگاوەکان و جوڵە سیاسییەکانی دەڕوانن.

لەو چوارچێوەشدا ئەدهەم بارزانی سەردانی کەسایەتی کورد جەلال عومەر سام ئاغا ی کرد و لە لایەن ناوبراوەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

هەڵوێستەکانی ئەدهەم بارزانی لە دژی داگیرکاریی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هیوا و ورەیەکی زۆری بە خەڵک بەخشیوە.