ئەدهەم بارزانی: ره‌فتاری نا به‌رپرسانه هەندێك وڵاتی دراوسێ وایکردووە پێشێلكاریه‌كان دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی هەرێم زیاتر ببێت
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
إنّا لله وإنا إليه را‌جعون
بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵی شەهیدبونی هاوڵاتیەکی سیڤیلی گوندی مێرگە حەوش لە کوێستانی سنین لە قەزای سیدەکان دەڤەری برادۆست بەناوی (بەدیع کەمال محەمەد)مان بیست، کە بەهۆی بۆردومانەکانی سەر باشوری کوردستانەوە شەهید بووە.
دۆخی هه‌رێمی كوردستان له بارێكی نائارامدایه‌و مه‌ترسی گه‌وره له ده‌رئەنجامی ره‌فتاری نا به‌رپرسانه ھەندێك وڵاتی دراوسێ وایكردووه رۆژ به رۆژ پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له ئاستی بەرزدابن ده‌رهه‌ق بە دانیشتوان و هاووڵاتیانی سیڤیل له پیرو گه‌نج و ژن و منداڵ زیاتر ببێت.
بۆیە داوا لە رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین به‌زویی لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكاریانه بكەن كه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی مەدەنی هەرێم دەکرێت و سنورێک بۆ ئەم پێشێلکارییەکانە دابنرێت.
براتان
ئەدهەم بارزانی
٣-٩-٢٠٢٤