ئەدهەم بارزانی: بە موڵەتی مەسعود بارزانی سەرکردەکانی بەعس لە هەولێر دەسوڕێنەوە
ئەدەهم بارزانی لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی حکومەت و پەرلەمانی عێراق، کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان و هەروەها کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کراوە، ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە یەک ساڵ و دوو مانگە بە فەرمانی مەسعود بارزانی ئاوارە کراوە و هۆکارەکەشی هەڵوێستی دژ بە داگیرکاری لە کوردستان و نادادپەروەری و نەبوونی ئازادییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە موڵەتی مەسعود بارزانی سەرکردەکانی حیزبی بەعس بە ئازادانە و بەوپەڕی ڕێزەوە لە هەولێر دەسوڕێنەوە.
ئەدەهەم بارزانی ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی پارتی لە بازگەی مەسیف بێڕێزییان بە هاوسەرەکەی کردووە و مۆبایلەکەشیان لێوەرگرتووە.