ئەدهەم بارزانی بۆ ماڵی بارزانی: من سیخوڕم یان ئێوە؟!
ئەدهەم بارزانی لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بۆ ئێمە و خەڵک بە گشتی جێگەی سەرسوڕمان و باوەڕپێنەکراوە کە چ سەرچاوەیەک تۆمەتی سیخوڕی دەخاتە پاڵ کێ؟
ڕاشیگەیاندووە کە بە بڕیارێکی کەسی مووچە و قووتی تەواوی کادیر و ئەندامانی نووسینگەکەی بڕدراوە و هۆکارەکەشی بۆ هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و نادادی لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاندووە کە زۆر بەڵگەی لە سەر ستەم و هەڕەشەی پارتی و بەکرێگیراوەکانی هەیە و لە ئێستادا نایەوێت بچێتە ناو ئەو بابەتە لاوەکییانەوە.