ئەحمەد میرە: پارتی لە سەر هێڵی دژایەتی کورد کار دەکات

مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی دەیان ساڵە لە سەر هێڵی دژایەتی کورد کار دەکەن.

ئەحمەد میرە ڕایگەیاندووە کە لە مێژووی سیاسەتی پارتیدا ئەگەر هاتوو پاڵپشتی و هاوکاری و دۆستایەتی ژێر بەژێری لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی لێ بکەیتەوە دەتوانی بە ئاسانی ئەم حزبە بتوێنیتەوە و بیسڕیتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەگەر سەیری مێژووی پارتی بکەین دەبینین بە ئاشکرا کە لە سەر چ هێڵێکی دژایەتی کودایەتی کار دەکات و چەندەش لە بەرژەوەندی وڵاتانی ئیقلیمی کار دەکات، پارتی هەمیشە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە دۆستێکی ڕاستەقینەیە بە تایبەت بۆ تورکیا ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەم هێزە تێکڕای بزوتنەوەی کوردایەتی بۆ بەرژوەندی خۆی و بۆ بەرژوەندی بنەماڵەیەک بەکاردەهێنێت.