ئەحمەد حاجی ڕەشید: خەڵکی کوردستان متمانەیان بە حکومەتی هەرێم نییە

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق شکستی پرۆژە داراییەکەی مەسرور بارزانیی ڕاگەیاند.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاندووە کە پرۆژەی هەژماری ئەو بە مردوویی لە دایکبووە و کاری پێناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەغدا ئەو پرۆژەیە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قبووڵ ناکات.

ڕاشیگەیاندووە کە خەڵکی کوردستان نە متمانەیان بە حکومەتی هەرێم هەیە و نە دامەزراوەکانی.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاندووە کە تاقمی دەسەڵات لە ڕابردوودا دەستیان بە سەر پارەی بانکەکاندا گرت و مووچەی خەڵکیان دزی.