ئێران لە برایانی پارتی ڕازییە
عەبدوڵڵا ئاکرەیی کە بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێرانە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە لە گەڵ ئێران گەیشتووینەتە ڕێکەوتن کە لە نێو خاکی هەرێمەوە هێرشی چەکداری نەکرێتە سەر ئەو وڵاتە یان بارەگای فەرمی لە سەر سنورە هاوبەشەکان.
ڕاشیگەیاندووە کە هەنگاوی باش نراوە و بەڵگەش هەیە کە ماوەی شەش مانگە لە خاکی هەرێمەوە هیچ کردەوەیەک لە دژی ئێران نەکراوە.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئێستا لێک تێگەیشتن هەیە و ئێرانیش ڕەزامەندە لە سەر ئەو هەنگاوانەی کە نراون و ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک لە خاکی هەرێمەوە ببێتە هەڕەشە لە سەر تورکیا و ئێران.
ئاکرەیی ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئەو هەنگاوانەی نراوە، برایانی ئێرانی لە 19 ی مانگەوە ڕازین بەوەی کە بۆ پاراستنی سنورەکان کراوە.