ئێران دیمۆکراتەکانی لە کۆیە کردە دەرەوە

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران هەر دوو قەڵاکەی لە کۆیە چۆڵ کرد.

زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بارەگای سەرەکی خۆیی لە سنوری شاری کۆیە کە بە قەڵای دیمۆکرات ناسراوە و لە دوو قەڵا پێکهاتووە، چۆڵ کردووە.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر فشار و هەڕەشەکانی ئێراندا ئەو دوو قەڵایەی چۆڵ کردووە و ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.