ئیشی ئەم کۆیلەیە لە بەغدا چییە؟!

مەسعود حەیدەر ی پێشتر گۆڕانخواز و ئێستا پارتیخواز وەک نێردەی بارزانی و پارتی بووەتە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بەڵام هیچ دەسەڵاتێکیان پێنەداوە و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش زیاتر بووە.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە حکومەتی عێراقدا دەیان پۆستی گرنگی وەک وەزارەتەکانی دەرەوە، ئاوەدانکردنەوە، بریکاری وەزارەتی دارایی و هتد وەرگرتووە بەڵام بوونی ئەو پۆستانە نەبووەتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.

ماوەی چەندین مانگە کە پارتی بە پاساوی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی عێراق، مەسعود حەیدەر ی وەک بریکاری وەزیری دارایی لە بەغدا دەستنیشان کردووە.

مەسعود حەیدەر پێشتر پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە بەغدا بووە کە بە هۆی چەند مەلەفێکی پاراستنەوە بوو بە پارتی و بە هۆی کۆیلەبوونیشەوە کرایە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق.

بۆ خەڵکی کوردستان ئەمە بووەتە پرسیار کە پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق چ گرنگییەکی هەیە کە هەموو دەسەڵاتەکان لای وەزیری داراییە؟ هەروەها خەڵک مافی ئەوەیان هەیە پرسیار بکەن کە مەسعود حەیدەر ئیشی چییە لە بەغدا؟

مەسعود حەیدەر وەک بریکاری وەزیری دارایی لە بەغدایە و هەموو فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مانگی هەشتیان وەرگرتووە، کەچی فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.!