ئیرادەی هێمن هەورامی شکا یان نە؟

هێمن هەورامی کە لە سەردەمی ڕیفراندۆمدا بە قسەکەری مەسعود بارزانی دەناسرا، یەکسەر هەڕەشەی لە حکومەتی عێراق و لایەنە کوردییەکان و ئەم وڵات و ئەو وڵات دەکرد کە ئێمە پرۆسەکە بەڕێوە دەبەین و کەس بۆی نییە هیچ قسەی لە سەر ئەم ڕیفراندۆمە هەبێت.

هێمن هەورامی لەو سەردەمەدا هەڕەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەگەر حکومەتی عێراق یان هێز و لایەنەکانی دیکە تەنیا یەک بست بێنە پێشەوە. ڕاشیدەگەیاند کە دەمرین بەڵام ناهێڵین ئیرادەمان بشکێت.

بەڵام لە 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 هێزە عێراقییەکان زیاتر لە یەک ملیۆن و 250 هەزار بست هاتووەتە پێشەوە بۆ ئەوەی کە خاکی هەرێمی کوردستانی پێدەوترێت و تا ئێستاش تێیدا ماونەتەوە.

پرسیار لە هێمن هەورامی دەکەین کە ئایا ئیرادەت شکا یان نە؟