ئومێد قەرەداغی: حکومڕانی هەرێم ڕیسوا بووە

مامۆستایەکی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە قەیرانی مووچە ڕایگەیاند کە ئەمە ڕیسوابوونی حکومڕانییە.

ئومێد قەرەداغی ڕایگەیاندووە کە قەیرانی مووچە لە هەرێمی کوردستان، شکستی حکومڕانی نییە، بەڵکوو ڕیسوابوونی حکومڕانی هەرێمە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە هاتنی زیاتر لە 600 ملیار دینارەکەی بەغداش، هێشتا حکومەتی هەرێم بە 10 ڕۆژ مووچە دابەش دەکات، ئەویش لە کاتێکدا کە ناوی هەندێک وەزارەتی تێدا نییە.