ئومێد سەباح: داهاتمان بۆ مووچە نییە

بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بەردەوامن لە ڕاگەیاندنی مایەپووچی و ئەمجارەش سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا مووچەخۆرانی بێهیوا کرد.

ئومێد سەباح ڕایگەیاندووە کە ئەگەر حکومەتی عێراق پارە نەنێرێت ئەوا حکومەتی هەرێم پارەی دابەشکردنی مووچەی نییە.

حکومەت کە مایەپووچ بووە و بە ئاشکرا دەڵێت پارە بۆ مووچەخۆران نییە، ئەی بۆ ڕێگە بە دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە نادات کە لایەنە سیاسییەکانی دیکە و خەڵک و مووچەخۆران پشتیوانی لەم بژاردەیە دەکەن؟