ئومێد خۆشناو: 31 ی ئاب شانازییە

پارێزگاری هەولێر ڕووداوەکانی 31 ی ئابی 1996 ی بە وەرچەرخان ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕۆژە بووەتە هۆکاری ئەو پێشکەوتنەی کە لە شارەکەدا هەیە، پێشکەوتنەکانی وەک ئاو و کارەبای هەمیشەیی و هەلی کار و پیشەسازی و هەموو شتێک!.

ئومێد خۆشناو لە کاتێکدا بە شانازییەوە باسی 31 ی ئابی کردووە کە لای خەڵکی کوردستان بە گشتی وەک خیانەتە گەورە و لەبیرنەکراوەکەی پارتی لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا ناو براوە.

ناوبراو ئامادەیی خۆیی بۆ دیبەیتکردن لە گەڵ هەر کەسێک دەربڕیوە کە دەیەوێت لە سەر ڕووداوەکانی 31 ی ئاب قسە بکات.

ئومێد خۆشناو کە بە بڵندگۆکەی ماڵباتی بارزانی ناسراوە، ڕایگەیاندووە کە ئەگەر 31 ی ئاب نەدەبوو، ئێستا شتێک نەبوو بە ناوی قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانی خەباتی گەلی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر 31 ی ئاب نەدەبوو، ئێستا هەولێر هەر گوندە گەورەکەی جاران بوو نەک شار شەکرەکەی ئێستا.