ئومێد خۆشناو: هەولێرییەکان چاوەڕوانی لافاوی ئەمساڵ بن

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت ڕێگری لە هاتنی لافاو لەم شارەدا بکات.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی ئەوەیکردووە کە ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ زۆر بێت و ئێمە ناتوانین ڕێگری لە هاتنی لافاو بکەین و تەنیا هەوڵ دەدەین کاریگەرییەکانی کەم بکەینەوە.

ڕاشیگەیاند کە حکومەتی هەرێم و ئیدارەی پارێزگای هەولێر لە بەرامبەر هاتنی لافاو هیچیان پێناکرێت و تەنیا دەتوانن کاریگەرییەکانی کەم بکەنەوە.