ئه‌و ڕێژە کەمەی ناوی پێشمه‌رگە کە به‌ده‌ست بەغدا گه‌یشتوه‌ پڕیه‌تی له‌ بندیوار

سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لیستی پێشمەرگەی بۆ ناردنی مووچە ڕەوانەی بەغدا کردووە، بەڵام ماهر عەبد جودە ، چاودێری سیاسی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو لیستە پڕیەتی لە بندیوار.

ماهر عەبد جودە نووسی: ئه‌و ڕێژە کەمەی ناوی پێشمه‌رگە کە به‌ده‌ست بەغدا گه‌یشتوه‌ پڕیه‌تی له‌ بندیوار.

ئاماژەئ بەوەش داوە؛ ژمارەی کارمەندانی سەربازی کورد ناڕاستەقینەن و زیادەڕەوی تێدا کراوە.

وتیشی: مەلەفی مووچەی هەرێم زۆر ناخایەنێت و بەم زووانە چارەسەر دەکرێت.