ئه‌شواق جاف چەواشەکاری دەکات!

وەک هەموو سەرکردە و بەرپرسانی پارتی، ئەشواق جاف -یش هەوڵی خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و چەواشەکاری دەدات.

ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بانگەشەی ئەوە دەکات؛ تا راده‌یه‌كی باش تێبینییه‌كانی پارتی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ركراوه‌ و مه‌بده‌ئییه‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین. ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە نیگەرانی پارتی جگە لە کەوتنە مەترسی پێگەکەی و ئاشکرابوونی قەبارەی ڕاستەقینەکەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنێک بە چاودێری و نەهێشتنی تەزویر هیچ دیکە نەبوو.

ئه‌شواق جاف باس لەوەش دەکات؛ “پارتی له‌ هه‌ڵبژاردن نه‌ترساوه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردی بێ ده‌ستێوه‌ردانه‌، ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا تێبینیمان هه‌بوو له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌وانه‌ بێبه‌شبوونی 400 هه‌زار ده‌نگده‌ر كه‌ په‌نجه‌ مۆریان نه‌یده‌خوێنده‌وه‌، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسی پێكهاته‌كان و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن و فه‌رزكردنی ده‌نگه‌كان به‌ شێوه‌ی ده‌ست و ئه‌لیكترۆنی هه‌ر هه‌مان ڕۆژ و له‌ هه‌مان شوێن تاڕاده‌یه‌كی باش ئه‌وانه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیاری دادگای فیدراڵی کە سەرەتا پارتی بە دادگای سەورە دەیشوبهاند و دواتر خۆی پەنای بۆ ئەو دادگایە برد، بۆ زیاتر کردنی چاودێری لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن و نەهێشتنی تەزویر و پێشگرتن لە بەکارهێنانی کورسی کۆتا لە بەرژەوەندی پارتی یان هەر لایەنێکی دیکە بوو. بە پێچەوانەی وتەکانی ئەشواق جاف و دیکەی بەرپرسانی پارتی، تێبینی ئەوان تەنیا و تەنیا کەوتنە مەترسی بەرژەوەندی حیزبی و شەفاف بوونی پڕۆسەت هەڵبژاردن بوو، دەنا ئێستاشی لەگەڵ بێت، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بێ گۆڕانێکی ئەوتۆ لە جێی خۆیدایە.