ئهحمهد ئهنوهر: هەر کاندیدێک پێشینەى تاوانى هەبێت مافى پێنادرێت بەشداریکردنى لەهەڵبژاردنى پەرلەمان بكات
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێم ئاشكرایكرد؛ “بڕیاربوو دوێنێ ناوەکانمان ڕادەستبکرێت، بەڵام دواکەوتنەکە پەیوەندى بەکۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانەوە هەبوو، بۆیە دواکەوتوە”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ژمارەى کاندیدەکان زیاتر لەهەزار کاندیدەو پێشتریش وردبینیان لەناوى بەشێکى زۆرى کاندیدەکاندا کردوەو ئێستا تەنها ژمارەیەکى کەم کاندیدو حزب بۆ پرۆسەکە زیادبوەو وردبینییەکەیان چەند ڕۆژێکى کەمى پێدەچێت.
ناوى کاندیدهكان بەمەبەستى وردبینى لەبونى دۆسیەى تاوان ڕادەستى وەزارەتى ناوخۆ دەکرێتو هەر کاندیدێک سزاى بەسەردا سەپێنرابێت، مافى بەشداریکردنى لەم هەڵبژاردنەدا نییە، بەڵام ئەگەر دۆسیەى لەسەربێتو تەنها تاوانباربێت، تائەوکاتەى دادگا تاوانباریى دەسەلمێنێت، مافى بەشداریکردنى دەبێت.
“ناردنى ناوەکانیان بۆ دەستەى دەستپاکى تایبەتە بەوردبینى و زانینى تێوەگلانیان لەدۆسیەى گەندەڵىو دەستبردن بۆ ماڵى گشتى، ناوەکانمان لەکۆمسیۆنەوە بەشێوەى ئەلیکترۆنىو دەستیش پێدەگات”.