ئاڵا لە دژی تاڵەبانییەکان بە کار دەهێندرێت
لاهور شێخ جەنگی کە خۆی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی دەناسێنێت، ئاڵا تاڵەبانی دەکاتە سەرۆکی لیستەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک.
لاهور شێخ جەنگی بڕیاریداوە ئاڵا تاڵەبانی بکاتە سەرۆکی لیستەکەی لە پارێزگای کەرکوک.
هۆکاری ئەمەش بۆ بوونی پەیوەندی زۆری ئاڵا تاڵەبانی لە گەڵ لایەنەکانی کەرکوک دەگەڕێتەوە و لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت لەم ڕێگایەوە لە هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک زیاترین دەنگ کۆبکاتەوە.