ئاوات شێخ جەناب: ڕاپەڕینی گشتی لە کوردستان ڕوو دەدات

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاشکاوانە مەسرور بارزانیی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر لە بەغداوە پارە ڕەوانە نەکرێت دابەشکردنی موچە لە وەرزی نزیک دەبێتەوە.

ئاوات شێخ جەناب بە مەسرور بارزانی ڕاگەیاندووە کە واز لە هەژماری من بێنێت و گیرفانی خەڵک و موچەخۆران لە بەرچاو بگرێت.

وەزیری دارایی ڕایگەیاندووە کە نابێت ژیانی خەڵک بکرێتە قوربانیی پرۆژەی هەژماری من.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر قەیرانی موچە کۆنتڕۆڵ نەکرێت هەرێمی کوردستان لە ڕاپەڕینی گشتی نزیک دەبێتەوە.