ئاوات شێخ جەناب هەڕەشە لە فەرمانبەران دەکات
بەپێی نوسراوێکی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم، داوای سزادانی ئەوانە دەکات کە رێگری لە کارەکانی تیمی هەژماری من دەکەن
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە بانکە بازرگانییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەڵێت، هەر کەسێک ئاستەنگ و رێگری بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ‘هەژماری من’ دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.