ئاوات شێخ جەناب: مووچە بە من چی!!
ئاوات شێخ جەناب بانگەشەی ئەوەیکردووە کە حکومەتی هەرێم تەواوی پابەندبوونەکانی جێبەجێ کردووە.
ناوبراو وتی کە ئەو کەسانەی سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە، هیچیان بڕیاریان وەرنەگرتووە پارە بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
ئاوات شێخ جەناب وەک بەرگرییەک لە مەسرور بارزانی و دژی نێچیرڤان بارزانی، ڕایگەیاند کە کێشەی مووچە و پاشەکەوتی مووچە لە کابینەی هەشتەوە بۆ ئێمە ماوەتەوە.
ڕاشیگەیاند کە نەک تەنیا پارەی نەوت، بەڵکوو داهاتی نانەوتیش دەچێتە حسێبی وەزارەتی دارایی و پاشان لە سەدا 50 ی بۆ هەرێم دەگەڕێتەوە.
ئەمە هەمان مایەپووچبوونی حکومەتە خۆماڵییەکەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەغدا هیچی بە دەستەوە ناهێڵێت.