ئاوات شێخ جەناب: سواڵە مووچە بەردەوام دەبێت
وەزیری دارایی حکومەتە کەمتەرخەمەکەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تیمێک ئامادە کراوە بۆ دانوستان لە سەر مووچە سەردانی بەغدا بکات.
ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمێکی ئامادە کردووە سەردانی بەغدا بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو سەردانە بۆ داواکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق بڕیارە دوایین 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و بەمەش چارەنووسی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران دیار نییە.