ئاوات شێخ جەناب: ئەم چوار ساڵە قوڕمان کردە سەر خەڵکا

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە چوار ساڵی تەمەنی کابینەی مەسرور بارزانیدا هیچ هەنگاوێکی باش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هەڵنەگیراوە.

ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاندووە کە ئەوەی کراوە بۆ بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی کەسێکی دیاریکراوە و پرۆژەی هەژماری منیش کە ئەم هەموو هەرایەی ناوەتەوە تەنیا سوودەکەی دەچێتە گیرفانی کەسێکەوە و خەڵک بە گشتی لێی زەرەرمەند دەبن.

ڕاشیگەیاندووە کە مەسرور بارزانی موڵەتی جێبەجێکردنی پرۆژە داراییەکەی بزوتنەوەی گۆڕانی نەداوە و ئەوەی کە کراوە تەنیا بیرکردنەوە و بڕیاری شەخسی خۆی بووە.

ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاندووە کە بە گشتی کابینەی مەسرور بارزانی قوڕی کردە سەر خەڵکا و کوردستانی بۆ دەیان ساڵ دواخستووە.