ئالان حەمەسەعید هەڕەشە لە مامۆستایانی سنوری سلێمانی دەکات

وەزیری پەروەردەی حکومەتە خۆڕاگرەکەی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە ئەگەر مامۆستایانی سنوری سلێمانی بۆ دەوامی فەرمی نەگەڕێنەوە، بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

ئالان حەمەسەعید ڕایگەیاندووە کە کەرتی پەروەردە پەیوەندی بە مووچەوەرگرتن یان وەرنەگرتنەوە نییە و دەبێت دەوامی خوێندن لە سنوری سلێمانی بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە مامۆستایانی سنوری هەولێر و دهۆک گوێڕایەڵی پارتی دیمۆکراتی کوردستانن و دەبێت یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سنوری سلێمانی ئەم سیاسەتە جێبەجێ بکات.

ڕاشیگەیاندووە کە هەر مامۆستایەک یەک شەممەی داهاتوو نەچێتەوە دەوام، مووچەکەی بۆ هەمیشە دەبڕدرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.