ئاسۆ عەبدوللەتیف: کورد وەکیلی ئەمریکا نییە قوربانیی بۆ بدات

چاودێرێکی سیاسی کورد ڕەخنەی لە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گرتووە و ڕایگەیاندووە کە نابێت کورد ببێتە جێبەجێکاری سیاسەتەکانی ئەمریکا.

ئاسۆ عەبدوللەتیف ڕایگەیاندووە کە دۆخی هەستیاری ناوچەکە خوڵقاوی دەستی ئەمریکایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەمریکا دەیەوێت شەڕی خۆی بە کورد بکات.

ڕاشیگەیاندووە کە کورد وەکیلی ئەمریکا نییە ئەو هەموو قوربانییەی بۆ بدات و خۆی بکاتە دوژمنی وڵاتێکی بەهێزی دراوسێ و نەیار بۆ خۆی زیاد بکات.