ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی فڕاندن لە سەرۆکی پارتێکی سیاسی دەکات

عبدالباسیت خالید سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی توركمانی ئاشکرای کرد کە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە هەڕەشەی فڕاندنی لێدەکرێت.

عبدالباسیت خالید سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی توركمانی ئەمڕۆ شەممە لە تۆيی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرای کرد؛ ئەمڕۆ لە كاتژمێر 10ـی بەیانیەوە هەڕەشەی فڕاندنم لەسەرە و داوام لێدەكرێت و بەناوی جیاجیاوە بچمە ئاسایشی هەولێر.

ڕاشیگەیاند: لەكاتێكدا لەماڵەوە نیم بەلام چاودێری خراوەتە سەر ماڵەكەم و چەندجارێك پەیوەندیم پێوەكراوە كە بچمە ئاسایشی هەولێر و باش دەزانم كە ئەگەر بچمە ئاسایش نایەڵن بێمە دەرەوە جارێكی تر.