ئارین مەسرور بارزانی 5 ملیۆن دۆلار دەداتە کچە مۆدێلێکی کوێتی

کوڕەکەی سەرۆکی حکومەتە خۆڕاگرەکەی هەرێمی کوردستان 5 ملیۆن دۆلاری بۆ کچە مۆدێلێکی کوێتی لە شاری دۆبەی خەرج کردووە.

ئارین مەسرور بارزانی 5 ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی شوقەیەکی VIP لە شاری دۆبەی لە وڵاتی ئیمارات، بۆ کچە مۆدێلێکی کوێتی بە ناوی رەوان بن حوسێن خەرج کردووە.

پەیوەندییەکانی ئارین و رەوان کە چەندین مانگی بە سەردا تێپەڕ بووە، لە ڕێگەی ستۆرییەکانی ئینستاگرامی کچە مۆدێلەکەوە ئاشکرا بووە.

رەوان بن حوسێن پێشتر هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکە و لە سەر بوونی پەیوەندی نهێنی دەرەوەی خێزانی، تەڵاق دراوە.